بەرهەم ساڵح: بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییە و کاتەکەی جێی گومانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، “بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییە و کاتەکەی جێی گومانە بەتایبەتی لەئێستادا”.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرهەم ساڵح پەیامێکی لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و تیایدا نووسی، “ئامانج لە هێرشەکەی هەولێر رێگریکردنە لەدەستکەوتە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا”.

وتیشی، “دەبێت بەھەموو جۆرێک دژی ئەو هەوڵانە بوەستینەوە کە دەیەوێت وڵات بخاتە نێو گێژاوەوە، ھەروەک گرنگە کار بکەین بەئاڕاستەی یەکڕیزی بۆ پشتیوانی لەهێزە ئەمنییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و لەیاسا دەرچووان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا