كازمی هۆشداری دەداتە هێزە ئەمنییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لەگەڵ نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداریدەداتە هێزە ئەمنییەكان تاوەكو ئاگاداری جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش بن بەتایبەت پاراستنی بنكەكانی دەنگدان.

نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كۆبوونەوەیەكیان بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی ڕێكخست، لە كۆبونەوەكەدا دواین گەشەسەندنەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە ئەمنییەكان باسكرا، كە بۆ گرتنی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش ئەنجامیان دابوو.

باس لەوەشكراوە، لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا، ئەنجومەنەكە باسی لە دۆخی ئەمنی كرد لە ناوچەی تارمییەی باكوری بەغدا، بۆ بە دواداچوونی پاشماوەكانی داعش، هەروەها ئەو گروپە تیرۆریستیانەی هەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە دەدەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كازمی لە كۆبونەوەكەدا داوای لە هێزە ئەمنیەكان كردووە رێوشوێنێك بگرنەبەر، بۆ پاراستنی دانیشتوانی ناوچەكە لە دەست تیرۆرستان.

كازمی جەختی لەوەشكردوتەوە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان پێویستە رێوشوێنە ئەمنییەكان زیاتر توند بكەنەوە تاوەكو ئاسایش بۆ ناوەندەكانی دەنگدان دەستەبەر بكەن.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشەوە حكومەت دەیەوێت كەشێكی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە دروست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا