ئاسایش په‌كه‌كه‌ به‌ “تیرۆركردن”ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی تۆمه‌تبار ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئاسایشی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی تیرۆركردووه‌”.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست پۆڵه‌تیك پرێس كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ “کاتژمێر 5:30 ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2020/10/8 (غازی ساڵح ئالیخان) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی لە گوندی بیگداودا ، بەدەستێکی ڕەش تیرۆر کرا، دوای لێکۆڵینەوەی ورد وهەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن (پەکەکە) ەوە تیرۆر کراوە”.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێت “پێشر بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ په‌كه‌كه‌ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان له‌ غازی ساڵح كردبوو”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ “وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید (غازی ساڵح ئالیخان)، بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕادەگەیێنین کە ئەم کردەوە تیرۆرستیە بێ وەڵام نابێت، هەروەها داوا لە هاونیشتمانیان وخەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە ڵە ئاست ئەم کارە تیرۆریستیە ، هەڵوێستیان هەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا