ئاگر لە هۆڵ و مارکێتی ئەکواپاڕک لە سلێمانی کەوتووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

کەمێک پێش ئیستا لە هۆڵ و مارکێتی ئەکواپاڕک لە گەڕەکی شەکرەکەی سلێمانی ئاگرێک کەوتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و کۆنترۆڵنەکراوە.

بەرگری شارستانى سلێمانى بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەدان و تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت.

خاوەنى پڕۆژەکە دەڵێت، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانین چییە، وەک سەرەتا ڕەنگە شۆرتى کارەبا بووبێت، بەڵام تیمەکان خەریکى لێکۆڵینەوەن ئیستا بەتەواوی نازانین هۆکارەکە چی بووە.

هەروەها خاوەنى پرۆژەکە ڕوونیشیکردەوە، ئەوەى گرنگە بەلای ئەوانەوە زیانى گیانى نەبووەو تەنیا زیانی مادی زۆر بەر ماڕکێتەکەو هۆڵەکە کەوتووە.

لای خۆشییەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانى رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانى لەکاتى خۆیدا گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکەو کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کرد، خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

وتیشی، بیناو شوێنە کۆنەکان پێویستە بەردەوام سیانە بکرێن و چاودێری بکرێن بۆ ئەوەى ڕووداوی لەو شێوەیی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا