لە گەرمیان هۆشداری لە بارەی تووشبوون بە كۆرۆنا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا هۆشداری دەدات لەرێژەی تووشبوونی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیەبە كۆرۆنا و رایدەگەیەنێت، رێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا بەرزبووەتەوە و لە سەد كەس پشكنینیان بۆ دەكرێت 12 كەس تووشی كۆرۆنابوون.

لە راگەیەنراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هاتووە، ئامارەكانی كۆرۆنا بە رادەیەكی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەك رێژەی توشبون گەشتوەتە12% واتا لە هەر سەد كەسێك كە پشكنینیان بۆ دەكرێت 12 كەسیان تووشبووی نەخۆشیەكەن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەكە زۆر زیادیكردوە و تەنها لە دوێنێ و ئەمڕۆدا پێنج هاووڵاتی بە نەخۆشیەكە گیانیان لەدەستداوە لە سنوری گەرمیان.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە ئێستادا هاوكاتە لەگەڵ گەشتنی چەند كاروانێك ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن كۆمپانیاكانی (ئەسترازینیكا و سینافارم و فایزەر) ەوە، بەرپرسانی تەندروستی داوادەكەن هاوڵاتیان خۆیان ناونووس بكەن بۆئەوەی ڤاكسین وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا