سەرۆكایەتی كۆمار: لە پێنج مانگی رابردوودا نزیكەی 4000 بەندكراو ئازادكراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا، سێ هەزار و 469 كەس ئازادكراون.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی فەرمانی سەرۆككۆمار و بەدواداچوونی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەكانی ناوخۆ و داد، وەزارەتی داد دەستی كردووە بە ئازادكردنی تاوانبار و دەستگیركراوان بە شێوەیەكی بەردەوام.

دەشڵێت، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە رایدەگەیەنن، لە 1ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا 1 ی حوزەیران، ژمارەی ئەو كەسانەی ئازادكراون گەیشتووەتە سێ هەزار و 469 كەس، هەروەها ژمارەی ئەو مێردمنداڵانەی لەو ماوەیەدا ئازادكراون گەیشتووەتە 313 سزادراو و 414 راگیراو.

سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بڕیارە بە سەرپەرشتی و رێنمایی د. لەتیف رەشید سەرۆككۆمار و دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ “فایەق زەیدان” سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەكانی داد و ناوخۆ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دراون.

ئەوەشی خستەڕوو، رێككەوتن كراوە لەسەر پێكهێنانی سیستمێكی ئەلیكترۆنی هاوبەش لە نێوان دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەكانی تاوانباران، لەگەڵ ماوەی كۆتایی سزاكانیان، بۆ دڵنیابوون لە ئازادكردنیان لە كاتی دیاریكراودا بەبێ دواكەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا