هێرشێكی داعش لە دیالە كوژراوی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك چەكداری داعش پەلاماری گوندی حەساویەی قەزای شارەبانیان لە دیالە دا.

كەمێك پێش ئێستا ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیانكردە سەر گوندی حەساویە لە قەزای شارەبان لە سنوری دیالە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو هاوڵاتیی لە عەشیرەتی بەنی تەمیم كوژراون.

لە گوندی حساویەی سەر بە قەزای شارەبان، چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر هۆزی تەمیم، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس لە هۆزە كوژراون.

دوا بەدوای ئەو هێرشەی داعش هێزە ئەمنییەكانی كەركوك خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا