پۆڵەتیك پرێس
ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند،دەستگیركردنی قاسم موسلح لەدەرەوەی یاسابووە و دەبێت رادەستی هێزەكانی حەشدبكرێتەوە.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتێكدا رایگەیاندووە، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی لە حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی و سەربازی بووە و جگە لە پڕۆسەیتێكدانی دۆخی ئەمنی و دروستکردنی ئاژاوە بۆ هەڵوەشاندنەوە هەڵبژاردنەکان و تێکدانی دەستوور، هیچی تر نییە.
وتیشی، پێویستە هەموو لەیەك بە توندی رووبەڕووی ئەو هەوڵە ببنەوە ویاساییە راستەکان دووبارە جێبەجێ بکرێتەوە.
ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئاماژەی بەوەشكرد، لەرووی یاساوە دەبێت سەركردەكەی حەشدی شەعبی رادەستی حەشد بكرێتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26 ی ئایاری 2021 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی دۆره-ی به‌غدا له لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەستگیركراوە.
بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە ئەمنییەكان، قاسم موسڵح خەفاجی، بە گوێرەی مادەی چواری تیرۆر دەستگیركراوە و تۆمەتبارە بە كوشتنی (فاهم تائی) و (ئیهاب وزنی) و هەروەها زیانگەیاندن بە دارایی و سامانی گشتی.