نەتەوەیەکگرتووەکان: بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێم لە هەڵکشاندا بووە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بەرتەسک کراوەتەوەو ئەمەش جێی نیگەرانییەکی زۆرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ ی ئایاری ٢٠٢١، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بە زمانی ئینگلیزی و کوردی بڵاوکردەوە، لەو ڕاپۆرتەدا وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی ساڵی رابردوودا بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا لە هەڵکشاندا بووە. ڕەخنەگرانی دەسەڵاتە گشتییەکان نەک تەنها دووچاری مەترسیی تۆقاندن و بەربەست خستنە بەردەم جووڵە و گرتنی هەڕەمەکی بوونەتەوە، بگرە هەندێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندنیش تۆمەتبارکراون، وە هەندێکیشیان لەم دوواییانەدا بەپێی یاساکانى پەیوەست بە ئاسایشى نەتەوەییەوە سزادراون.

ڕاپۆرتەکەی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یونامی چەندین شێوازی نیگەرانیکەری دۆکۆمێنت کردووە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ نیسانی ٢٠٢١ کە تێبینی کراوە کەسانێک بەئامانج کراون بەهۆکاری پەیڕەوکرنی مافەکانیان لە رێپۆرتکردن یان ڕەخنەگرتن لە هەڵس و کەوتەکانى دەسەڵاتە گشتیەکان.

میشێل باشلێت کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ” شێوازەکانی سەرکوتکرن کە لەم ڕاپۆرتەدا دۆکۆمێنت کراون زۆر جێگای نیگەرانین، چونکە نەک تەنها تیشک دەخەنەسەر هەڕەشەو تۆقاندن لە ڕەخنەگران بگرە ئەم جۆرە ڕێکارانە کاریگەریەکی ترسناکیشی دەبێت بەسەر ئەوکەسانەی هەوڵی شەفافیەت و لێپیچینەوە دەدەن لە دەسەڵاتە حکومییەکان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا