بلینکن داوای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سودانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بپارێزرێت.

بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە پابەندی بەڵێنەکەی بێت بۆ پاراستنی سەرجەم دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هاوکات بلینکن داواشی لە سودانی کردوە، لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە ھێرشیان کردوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ھەردولا تاوتوێی شەڕی حەماس و ئیسرائیلیان کردوە. بە ئاراستەیەک ھەنگاو بنرێت بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزی بۆ ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا