حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تێك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێم رەتیكردەوە، قاچاخچێتی بەروبوم و ئامێرە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە، بەرەو شارەکانی دیکەی عێراق بكرێت و ئەو هەواڵانەی بەبێ بنەما وەسفكرد.

فەتحی محمد عەلی، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی وبازرگانی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەو مۆڵەتانەی كە لەرێگەی هەرێمەوە بەبازرگانان دەدرێت بۆ هاوردەكردنی كەلوپەل و مادە و ئامێرە كشتوكاڵییەكان، لەهەموو عێراق فەرمین و ئەو تۆمەتانەی عێراق ئاراستەی هەرێمی كوردستانی دەكات لەسەر بابەتی قاچاخچێتی كەلوپەلە كشتوكاڵییەكان، راست نین و بێبنەمان لەڕووی یاساییەوە بەتاڵە و لایەنی دەستوری و ئیداریش ناگرێتەوە چونكە هەموو سنورە وشكانییەكان كراوەن و هیچ گرفتێك نایەتە بەردەم چالاكییە بازرگانییەكان.

وتیشی:”ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكرێت جۆرێكە لەسیاسەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی كوردستان بەكاریدەهێنێت، لەبەر ئەوەی بەشێوەی ئاسایی مامەڵەی بازرگانی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەكرێت”.

لەدوای کۆبوونەوەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی بەسڕە، بڕیاردرا بە رێگریکردن لە قاچاخچێتی بەروبومە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو شارەکانی دیکەی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە رایگەیاند، لەدوای کۆبوونەوەکەی کازمی و جوتیارانی بەسڕە، بڕیاردرا بە رێگریکردن لە قاچاخچێتی بەروبومە کشتوکاڵییەکان بەرێگای وشکانی دیالە لە هەرێمەوە بەرەو بەغدا و لەوێشەوە بەرەو پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، بازگە ئەمنییەکان کارەکانیان چڕتر و وردتر کردووە و چاودێری هەموو جموجوڵەکان دەکەن و بەم هۆیەوە ژمارەیەک بارهەڵگر کە بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغەیان پێبووە کۆنتڕۆڵکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا