کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی کورد لە بێلاڕووس گەڕێندرایەوە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە 417  کەس، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێم.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم کاروانە نۆیەم کاروانی کۆچبەرانی کوردە کە تا ئێستا گەڕێندراونەتەوە هەرێم لەدوای ئەوە ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لەسنوورەکانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵندا گیریان خوارد.

ئەوەش هاتووە، تا ئێستا سێ هەزار و 468 کۆچبەر بەشێوەی ئارەزوومەندانە گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان.

پێش زیاتر لە دوو مانگ، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەرانی عێراق کە بەشێکی زۆریان کورد بوون لە سنوورەکانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵندا گیریان خوارد و بەهۆیەوە کەوتنە بارودۆخێکی سەختی سەرما و برسێتی و گوزەرانێکی خراپەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا