پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.
د.بڕیار ڕەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، بڕی 64 ترلیۆن و 469 ملیار دینار كورتهێنان هەیــە لە بودجەدا، هەروەها پرۆژە یــاسای بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمـان، لەچەند ڕۆژی داهاتوو خوێندنەوەی بۆ دەكرێت. بە بڕوای ئێمە لە ماوەی مانگی ڕەمەزان ئامادە دەكرێت بۆ دەنگدان لەسەری.
د.بڕیار چەند زانیاریەكی لەسەر كۆی داهاتی عێراق بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: كۆی داهاتی عێراق لە بودجە بە 134 ترلیۆن و 552ملیار دینار دیاركراوە. 117 ترلیۆن دینار لە داهاتی نەوتـە و 17 ترلیۆن دینار داهاتی نانەوتیە.
روونیشیكردەوە، كۆی گشتی خەرجیەكانی بودجە 199 ترلیۆن دینارە، كە 49 ترلیۆنیان بۆ وەبەرهێنانی پرۆژەكانە، جیاوازی نێوان بڕی خەرجی و داهات، لە بودجـە دەبێتە كورتهێنان كە بڕی 64 ترلیۆن و 469 ملیار دینار كورتهێنان هەیــە لە بودجەدا.