گرژییەکانی سنووری لووبنان و ئیسرائیل ترسی فراوانبوونی بازنەی شەڕ زیاتر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی چەند هەفتەیەکە، گرژیی و ئاڵۆزییەکانی سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و لووبنان زیاتر بوون. مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان گەورەن و هۆشداری دەدرێت لە فراوانبوونی بازنەی جەنگەکە و کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای نزیک لە ئێران.

رێکخراوی ‘بەرپەرچدانەوەی خێرا’ کە رێکخراوی نزیک لە گرووپی چەکداری حزبوڵلای لووبنانیە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دوو هاوڵاتی لووبنانی بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لە باشووری ئەو وڵاتە کوژراون.

لەلایەکی دیکەشەوە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، حزبوڵڵا ژمارەیەک مووشەکێکی بەئاراستەی سنوورەکانی ئسیرائیل تەقاند و ژمارەیەک کرێکاری کۆمپانیایەکی کارەبایی ئیسرائیلی بریندار بوون، کە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، دوێنێ دووشەممە گیانی لەدەستدا.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و لووبنان لە چەند هەفتەی رابردوودا، بە قورسترین و خراپترین بەریەککەوتنە سەربازییەکان دادەنرێت لەپاش تەنگەژەکانی ساڵی 2006. حزبوڵڵای لووبنانی تا ئێستا بە فەرمی کوژرانی 70 سەبازی گرووپەکەی لە شەڕی سوپای ئیسرائیل راگەیاندووە و ئیسرائیلش دەڵێت 7 سەربازمان کوژراوە.

ئیسرائیل بەڕوونی رایگەیاندووە کە نایەوێت بەرەی شەڕ لە باکووری وڵاتەکەیدا بکاتەوە لەکاتێکدا هەوڵدەدات حەماس لە کەرتی غەززە چەک بکات، هاوکات سەرچاوە ئاگادارەکان لە حزبوڵڵاوە دەڵێن هێرشەکانی گرووپەکە ئامانج لێیان پەرتەوازەکردنی سەرنجی ئیسرائیلە لە جەنگی کەرتی غەززە و هێشتنەوەی بەشێک لە سەربازەکانییەتی لە سنوورەکانی باکووری وڵاتەکەی لەبەرامبەر هێزەکانی حزبوڵڵا.

حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان رۆژی شەممە رایگەیاند، بەرەی لوبنان “بە چالاکی دەمێنێتەوە”، هەروەها وتیشی”پێشکەوتنی چەندایەتی” لە خێرایی و ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی گروپەکەیان دژ بە سوپای ئیسرائیل هەیە.
لای خۆشیەوە، ئەمریکا هەڵوێستی جێگیر و نەگۆڕی وڵاتەکەی سەربارەت بە جەنگەکە ئاشکراکردووە کە نایەوێت بازنەی شەڕەکە فراوانتر ببێت. بۆ ئەو مەبەستەش، دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری خۆی بەناوەکانی، یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد و ئایزنهاوەر، لەگەڵ ژێردەرییایەکی ئەتۆمی، رەوانەی دەریای ناوەڕاست کردووە. بەشێک لە چاودێران پێیانوایە، کە ناردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر و ژێردەریایی ئەمریکا “تەنها پەیامێکە بۆ ئێرانییەکان کە بیر لە فراوانکردنی بەرەی جەنگ لە دژی ئیسرائیل نەکەنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا