بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی لە بەغدا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولادا، تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا، هەروەها جەختکرایەوە لە بەهێزترکردنی دامەزراوە یاسایی و دەستورییەکان، بەشێوەیەک لە ئاست پێداویستییەکانی دۆخەکە و داخوازییەکانی هاوڵاتییان بێت.

بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیان لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان کردەوە، لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتیمانی سەبارەت بە پرسە نیشتیمانییەکان و تێپەڕاندی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازی.

هاوکات، سەرۆك بافڵ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە ڕایگەیاند، بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان ئەركی لەپێشینەی ئێمەیە و هەوڵەكانیشمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا