پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “تۆمەتەکانی ڕوسیا لەبارەی ئەوەی گوایە ئۆکرانیا چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی هەیە ساختەیە و ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا خۆی بیر لەوەدەکاتەوە لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکرانیا چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی بەکاربهێنێت”.
لە قسەکانیدا بایدن وتی، “پوتن دەڵێت گوایە ئێمە وەک ئەمریکا لە ئەوروپا چەکی بایۆلۆجی و کیمیاییمان هەیە، ئەمە ڕاست نییە”.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمریکا بڕی 32 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ چالاکی تاقیگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤ و ئۆدێسا و خارکیڤ، جگە لەوەش بڕی ملیۆنێک و 600 هەزار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ توێژینەوە لە گواستنەوەی نەخۆشی لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ لە ئۆکرانیا و جۆرجیا”.
بەگوێرەی ڕای چاودێران، بەکارهێنانی چەکی بایۆلۆجی لە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا هەنگاوێکی کارەساتبارە و دواتر سەختە کۆنتڕۆڵبکرێت و چارەسەربکرێت.