لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری کرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە دەستکرا بە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری عێراقی لە پارێزگای سلێمانی.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لە ئێستادا بەشێک لە شۆفێران ڕوویان کردووەتە ئەو بەنزینخانەیەی بەنزینی 690 دیناری عێراقی تێدا دابەش دەکرێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بەنزینخانەی مژدە، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سلێمانی -کەرکوک لە تاسڵوجە، تاکە وێستگەیە کە تا ئێستا بەنزینی 690 دیناری تێدا دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدا ڕۆژانی ڕابردوو نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئەمەش ناڕەزایەتی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیان لێکەوتەوە، بەجۆرێک بەشێک لە هێڵەکانی پاس لایخۆیانەوە نرخەکانیان بەرزکردەوە و خاوەنی تەکسییەکانیش نرخی هاتووچۆیان لەسەر هاووڵاتیان زیادکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا