والیی بەغدای داعش دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، والیی بەغدای داعش لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستگیركراوە و دانی بەوەدا ناوە بەنیازی ئەنجامدانی هێرش بووە لە ناو بەغدای پایتەخت، شەش كەسی تۆمەتبار بە تیرۆریش لە پارێزگای كەركووك دەستگیركراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەناو والیی بەغدای داعشیان دەستگیركرد، ئەوەش دوای چاودێریكردن و راوەدوونانی لە سێ پارێزگای دیكەی عێراق هات.

بەپێی راگەیەندراوەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە یەكێكە لە دیارترین سەركردەكانی داعش و پێشتر چەند پۆستێكی هەبووە، دیارترینیان ئەمیری گشتی بوو لە ویلایەتەكانی (شامییە، رەققە، بادییە، سەلاحەددین و بەغدا) تیرۆریستەكە هەروەها دانی بە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی بەرامبەر خەڵكی سڤیل و هێزە ئەمنییەكان ناوە، هاوكات بەنیازبووە هێرش لە بەغدای پایتەخت ئەنجامبدات.

هەر ئەمڕۆ شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكی دیكەدا بڵاویكردەوە، تیمەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ توانییان شەش داواكراو بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە كەركووك دەستگیربكەن، كە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانیان بەوەدا ناوە كە لە ریزی چەتەكانی داعش كاریان كردووە و پاڵپشتیی لۆجستی و خۆراكییان بۆ دابینكردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا