پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 113 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 113 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 107 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا ئابووریناسێکی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی ناکرێت نرخی نەوت لەمساڵدا دابەزینی ئەوتۆ بەخۆیەوەببینێت، بەتایبەتی گەر شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا نەوەستێت نرخەکە هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە.