فاوچی هۆشداری لەبارەی وەرنەگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسین دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا پابەندبێت بە ستراتیژی وەرگرتنی هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا.

فاوچی بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاند، دواخستنی پێدانی ژەمی دووەمی ڤاکسین بەو کەسانەی ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە لەپێناو کوتانی ژمارەیەکی زیاتری ئەمریکییەکان کارێکی مەترسیدارە.

فاوچی هۆشداریشیدا لەبارەی ئەوەی پێدانی یەک ژەم ڤاکسین مەودای پاراستنی هاوڵاتیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوردار بکات، وتیشی: رەنگە جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاوببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە هاوڵاتیانمان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە دەبێت دوو ژەم ڤاکسین وەربگرن، دواتریش دێین و دەڵێین: ببورە، رامان گۆڕی!”.

رۆژی یەکشەممە، ئەنتۆنی فاوچی رایگەیاند، هانی ئەمریکییەکان دەدات هەر کام لەو سێ ڤاکسینە قبوڵکراوەی ئاماژەیان پێکراوە بەردەست بێت، وەریبگرێت، کە لە ناویشیاندا ڤاکسینی “جۆنسن ئاند جۆنسن” کە لەم دواییانەدا پەسەندکرا بوونی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا