ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم چەند وڵاتێک توڕە دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر بڕیارەکەی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پـیتێنراو، هەریەك لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا سەرزەنشتی ئێرانیان کرد، جەختدەكەنەوە ئەوە پـێشێلکردنی بەڵێنەکانیەتی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

رۆژی هەینی 12ی شوبات، فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە بایانامەیەكدا بەتوندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئێرانیان كرد بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم و دوایانكرد دەستبەجێ و بێ دواکەوتن هەموو ئەو کارانەی ڕابگرێت کە پـێچەوانەی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەن.

لە بەیانامەكەدا هاتووە، ئەو جۆرە کارانەی ئێران بواری گەڕاندنەوە بۆ دیپـلۆماسیـیەت و بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێكکەوتنە ناوکیـیەکە کەم دەکاتەوە و ئەوەش پێشێلکردنی پابەندبوونەکانی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێران پـێشتر ڕایگەیاندبوو دەیەوێت بە ڕێژەی 20% یۆرانیۆم بپـیتێنێت، ئەمەش پـێشێلکردنی ڕێكکەوتنە ناوکیـیەکەیەی ساڵی 2015یە کە ڕێگە بە ئێران دەدات هەتا ئاستی 3.67% یۆرانیۆم بپـیتێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا