نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دڵەڕاوکێیانەی لەبارەی پاشەکشەی ئابووری جیهانەوە دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا