پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای دیكه‌ی چینی خسته لیستی ره‌شه‌وه.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سزا دراوون، تێوه‌گلاون له پێشێلكاری دژ به مافه‌كانی مرۆڤ.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ی كۆشكی سپی، ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌ستیان هه‌یه له‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین دژ به پێكهاته‌ی ئیگۆری موسڵمان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كۆمپانیاكان ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوویان بۆ ده‌سه‌ڵاتداران دابینكردووه، تا له رێگه‌یه‌وه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ له ناوچه‌ی ئیگۆره‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وكۆمپانیا چینیانه‌ی خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه ژماره‌یان 10 كۆمپانیایه.