پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نۆبه‌ره‌ى دۆمه‌ڵان گه‌شته ناوبازاڕه‌كان و به‌پێى جۆره‌كانیان نرخه‌كانیشیان جیاوازى هه‌یه، هاووڵاتیان بۆ خواردن به‌كارى ده‌هێنن و به‌شێك له هاووڵاتیانیش بۆ چاره‌سه‌رى ئاوى سپى چاو یان چاوئێشه به‌كارى ده‌هێنن.
ئاودێر عومه‌ر په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس له‌ناوبازاڕدا به‌دواداچوونێكى كردووه، به‌شێك له هاووڵاتیان ده‌یكڕن و بۆ نه‌خۆشى به‌كارى ده‌هێنن، به‌شێك له هاووڵاتیانیش وه‌ك خواردنێكى كورده‌وارى به‌كارى ده‌هێنن.
فرۆشیارێك ده‌ڵێت، دۆمه‌ڵانى كوردى تامى له‌گۆشت خۆشتره و ڤیتامینى باشتره.
ئه‌و فرۆشیاره ده‌ڵێت: من چوار كیلۆ دۆمه‌ڵانم بۆهاتووه و پێش وه‌خته‌ش هاووڵاتیه‌ك داوایكردووه بۆى دابنێم، كه نرخى یه‌ك كیلۆى 100 هه‌زار دیناره.
به‌پێى وته‌ى فرۆشیاران دۆمه‌ڵان سێ جۆرى هه‌یه، كه به‌پێى جۆره‌كانیان نرخه‌كانیشیان جیاوازیان هه‌یه، له‌رووى ته‌ندروستیشه‌وه سودى هه‌یه، به‌تایبه‌تى بۆ كه‌سێك چاوى ئاوى سپى هاتبێت یان تووشى چاوئێشه بووبێت.
ئه‌و فرۆشیاره باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌شێك له‌وانه‌ى ده‌رمانى كورده‌وارى ده‌فرۆشن دۆمه‌ڵانه‌كه ده‌كڕن و دواتر وه‌ك ده‌رمان به‌شێوه‌ى قه‌تره به هاووڵاتیانى ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌مساڵ نۆبه‌ره‌ى دۆمه‌ڵان كه گه‌شتووه‌ته ناوبازاڕه‌كان به‌سێ نرخى جیاواز ده‌فرۆشرێت جۆرێكیان كیلۆى به 100 هه‌زار دیناره، جۆرێكى دیكه‌یان كیلۆى به 80 هه‌زار دیناره، جۆرێكى دیكه‌یان كه دۆمه‌ڵانى ورده كیلۆى به 35 هه‌زار دیناره.