پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاند لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ بەنزینخانە سزادرن .
قائیمقامیەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینەکانی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە دوای ناردنی نمونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سنورەکە بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکانیەوە، بەبڕ و شێوازی جیاواز سێ بەنزینخانانە سزادران،
ئەو بەنزینخانانەی سزادران بریتین لە بەنزینخانەی نوێنەر لە ناحیەی تەق تەق بەبڕی دوو ملیۆن دینار و (5)پێنج ڕۆژ داخستن.
بەنزینخانەی شارەکەم لە ناو شاری کۆیە بەبڕی یەک ملیۆن و حەوتسەد هەزار دینار و (5)پێنج ڕۆژ داخستن.
بەنزینخانەی برایان لە ناحیەی تەق تەق بەبڕی یەک ملیۆن و سەد هەزار دینار و (3)سێ ڕۆژ داخستن.