قۆناغی چوارەمی پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی ساڵی نوێ، حكومەتی عێراق قۆناغی چوارەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بنێرێت كە بڕەكەی زیاتر لە 11 ملیار دینارە.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران بنێرێت و دوای پشووەكانی سەری ساڵ دەست بە گرتنەبەری رێكارە كارگێڕییەكانی دەكرێت كە نزیكەی 11 ملیارو 700 ملیۆن دینارە.

هاوكات لەبارەی گرانبوونی نرخی شتومەك رێكارەكانی حكومەت لەسەر ئەو بابەتە وتی، “بابەتی گرانبوونی نرخ بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراقییەوە بووە، لای خۆمانەوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێری بازرگانیمان راسپاردووە چاودێری رەوشی بازاڕەكان بكەن، ئەگەر ئەو نرخانە لە بەهای بەرزبونەوەی دۆلار كە نزیكەی 17% یە زیاتربێت ئەوكاتە دەتوانرێت سزای ئەو كەسانە بدرێت نرخەكە بەرزدەكەنەوە”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی بۆ ماوەی سێ ساڵ خەرجنەكردووە، لەكاتێكدا بۆ سەرجەم جوتیارانی پارێزگاكانی دیكەی عێراقی خەرجكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا