پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی چاودێریكردنی په‌رله‌مان له “ئه‌نیستیتوتی په‌ی” ده‌ڵێت: پارتى له‌په‌رله‌مانی كوردستان له دۆخێكدایه هیچ هێزێكى دیكه خۆزگه به زۆرینه‌ییه‌كه‌ى ناخوازێت، زۆرینه‌یه‌ك كه مووچه‌ى پێ‌نادرێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانى پێ دابین ناكرێت، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى دیكه كارتى به‌هێزیان به‌ده‌سته به‌رامبه‌ر پارتى به‌كارى بهێنن”.
بابان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی چاودێری كردنی په‌رله‌مان له “ئه‌نیستیتوتی په‌ی” بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ئه‌گه‌ر پارتى كارتى زۆرینه به‌كاربهێنێت به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى دیكه، ئه‌وانیش چه‌ندین كارتى به‌هێزیان له‌به‌رده‌سته به‌رامبه‌ر پارتى، وه‌ك كشانه‌وه له حكومه‌ت، هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
بابان جه‌عفه‌ر وتیشى:”ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بینیمان په‌له‌پروزكێى گۆڕان و هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانه، كه ده‌یانه‌وێت ئه‌وه به خه‌ڵك بڵێن، له‌مه‌ودوا قبوڵى ئه‌وه ناكه‌ین په‌رله‌مان خه‌ریكى مۆركردنى داواكارییه‌كانى حكومه‌ت بێت، كه پێشتر گۆڕان به‌هۆى رێككه‌وتنى له به‌شدارى كردنى حكومه‌ت بێده‌نگبوو له ئاستى”.
باسى له‌وه‌شكرد، جوڵه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، جوڵه‌یه‌كى باش بوو له باره‌ى پرسى نه ناردنى شاند بۆ به‌غدا و راده‌ست نه‌كردنى نه‌وت، ده‌كرێت له رێگه‌ى ئه‌م جوڵه‌یه‌وه له‌لایه‌كه‌وه په‌رله‌مان زیندوو بكرێته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه پارتى رابگیرێت له‌و بڕیاره تاكلایه‌نانه‌ى ده‌یدات له‌وه‌ى، كه‌ى شاند بڕوات كه‌ى نه‌وت راده‌ست بكات، گرنگه هه‌نگاوى دیكه به‌دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌دا هه‌ڵبگرن.