په‌رله‌مانی كوردستان فرۆشتنی موڵكه‌كانی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەم بابەتە 131 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
پاش ئەوەی دەنگۆی فرۆشتنی تەواوی ئەو ڤێلا و خانو و شوقانەی موڵكی پەرلەمانی كوردستانن بڵاوبوه‌وه‌، جێگری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەڵێت:”ئەو بابەتە دورە لەڕاستیەوە و بە هەموو جۆرێك ڕەتیدەكەینەوە”.

هیوا نەسرەدین، جێگری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”هەموو یاسایەك لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەردەچێت، ناكرێت ئێمە لەو یاسایە لابدەین، ئێمە ئۆتۆمبێلێك بفرۆشین بە ئاشكرا دەیفرۆشین، هیچ گرێبەستێك بە نهێنی ناكرێت بە تایبەت گرێبەستێكی وا گەورە”.

جێگری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان وتیشی:”بە هەموو جۆرێك ئەو بابەتە ڕەتدەكەینەوە، هەموو خانو و شوقەكان موڵكی پەرلەمانن، به‌ڵگه‌نامه‌ یاساییه‌كانیش لە بەشی یاسایی پەرلەمانە، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی هیچ گرێبەستێك نەكراوە”.

پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبوه‌وه‌، تەواوی یٔەو ڤێلا و خانو و شوقانەى موڵکى پەرلەمانی کوردستان بوون، بە گرێبەستێک فرۆشراوە بە شوان زرار، پەرلەمانتارى پارتى لە په‌رله‌مانی کوردستان، کە نزیکە لە مەسروور بارزانی سەرۆکى حکومەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک