جەمال کۆچەر: کەسێک نازانێت پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیه؟‌

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “بابەتی 200 ملیارە‌کە بەڕاستی نە پەرلەمانی کوردستان نە پەرلەمانی بەغداد هیچی لێ نازانێت کە پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیە؟”.

جەمال کۆچەر  بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئەم بابەتی 200 ملیارە‌ بەڕاستی نە پەرلەمانی کوردستان نە پەرلەمانی بەغداد هیچی لێ نازانێت کە پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیە؟ ئەمە ڕێککەوتنێکی نهێنیە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەندێکجار پێی دەڵێن سلفەیەکە یان پێی دەڵێن قەرزێکە یان پێی دەڵێن هاوکاریەکە هەندێک جار پێی دەڵێن بەشێکە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئێمە وەکو ڕێککەوتنەکە نازانیین چییە”.

وتیشی، “ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە‌ ئەم بابەتە هەڵسەنگێنێت، ئێمە لەو باوەڕەداین ئەم پارە ناردنە بۆ هەرێم بڕیارێکی دروستە و جگە لەوە دەبێت پارەی زیاتریش بدەن بە هەرێم، وەکو ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو بەنیازین بچین سکاڵایەک بکەین لە دادگای فیدڕاڵی کە بۆچی حکومەتی بەغداد پارەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت؟”.

باسی لەوەشکرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت مووچەی فەرمانبەران دوابخات لەبەر 200 ملیارەکە چونکە 200 ملیار پارەیەکی زۆر کەمە 135-137 ملیۆن دۆلار دەکات لەکاتێکدا مووچەخۆری هەرێمی کوردستان باسی ژمارەیەکی گەورەیە ئەمە بیانووە، جیاوازی زۆر بووە لە نرخی نەوت و لەداهاتی ناوخۆ و لەخاڵی سنوری و لەباج و لە زۆرشتی تریش حکومەتی هەرێم هەندێکی شتی لێکدانی حەوت قات کردووە ئیتر چ نرخی نەوت بێت چ نرخی کاڵا و ئەو شتانە بێت چ باجەکان بێت هەمووی زیادی کردووە ئەمە بیانویەکی بێ مانایە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “فەرمانبەر بەشێک نییە لە ململانێی سیاسی لە نێوان حکومەت و حیزبەکان و کەسەکان فەرمانبەر هیچ پەیوەندی بەو ململانێیە نییە نەوت ڕادەست بکەن یان ڕادەستی نەکەن ئەوە کێشەی هاوڵاتی نییە بەڵکو ئەوە کێشەیەکە لەنێوان دوو حکومەتە، دادگایەکی فیدڕاڵی هەیە بڕیار دەدات و تەواو دەبێت دادگای فیدڕاڵی بەویژدانانە قسە بکات و بڵێت فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیستەمی هێزی کاری فەرمانبەرانی بەغداد و دەبێت بەویژدانانە قسە بکەن”.

لە ئێستادا سکاڵایەک لە بەردەم دادگای فیدراڵی عێراقە سەبارەت بە تانەدان لە ناردنی 200 ملیار دینار لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر دەڵێت، “کەسێک نازانێت پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیه؟‌ لەبەرئەوە ئەم گومانە دروستبووە و ئەم سکاڵایانە دروستبوون لەبەردەم دادگای فیدراڵی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا