نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە ماوەی ساڵێكدا هەڵبژاردن بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی بەسەركردنەوەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی تەقینەوەكەی سلێمانی بریندار بوون رایگەیاند، هەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی هەموو كێشەكان چارەسەر بكرێن. لە وەڵامی پرسیارێكیشدا وتی، بێگومان سەردانی یەكێتی و هەموو لایەنەكانی دیكەیش دەكەین، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە رایگەیاند، دەبێت لە ماوەی ساڵێكدا هەڵبژاردن بكرێت.

دوای بەشداریكردنی لە پرسەی 15 هاووڵاتیەكەی شاری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چووە نەخۆشخانەی شار و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوەی كە پێویست بێت بۆ ئەو رووداوە دەیكەن و هەر كەسێكیش بیەوێ كارێكی خێرخوازی بكات ئێمە سوپاسی دەكەین، هەروەها حكومەتیش بێگومان بە كاری خۆی هەڵدەستێت. وتیشی، هاتنمان بۆ سەرەخۆشی بوو لە كەسوكاری ئەو هاووڵاتییانەی گیانیان لەدەستدا.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان و پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن رایگەیاند، من وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشتریش بەپێی ئەركی خۆم نامەم ناردووە بۆ پەرلەمان من هیوادارم حیزبەكان لەسەر ئەم بابەتە رێككەون، ئێستا ماوەی پەرلەمان درێژكراوەتە بۆ ساڵێك بە دڵنیاییەوە دەبێت لەمساڵەدا هەڵبژاردن بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا