بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێم دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە، ئەو بازرگانەیان لە هەولێر دەستگیركردووە كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەجۆرەكانی (هێرۆین ـ حەشیش ـ كریستاڵ ـ جامایكا) پێبووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە خەڵكی ئێرانەو جگە لە ماددەی هۆشبەر هەروەها 12 شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێكس و بڕی دوو ملیۆن و 960 هەزار دیناری ساختەی عێراقی و 100 دۆلاری ساختەی ئەمریكی لەگەڵ بڕێكی تر لە پارەی چاپی كۆنی عێراقی پێ بووە.

ئەوەش هاتووە، ئەو بازرگانە كۆمپیوتەرو جیهازێكی پرێنتەری پێبووە كە پارەكانی پێ ساختەكە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا