بودجه‌ به‌بێ پشكی كورد ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرا

پۆڵه‌تیك پرێس:
لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق، ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و ئەندامێکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت، ئەگەر پرۆژەكە بشگەڕێتەوە پەرلەمان بەبێ كورد تێناپەڕێنرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، كۆبونەوەكانی شاندی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامی باشیان هەبووە و ناوەند و هەرێم لەرێكەوتن نزیك بونەتەوە.

وتیشی:”ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان یەکلایی نەکراوەتەوە، بۆیە پڕۆژەیاساكە بەبێ كورد تێناپەڕێنرێت و لەو رووەشەوە جۆرێك بەڵێن لەلایەنە سیاسیەكانی عێراق وەرگیراوه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا