پارێزەرێك: بڕیارەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پلەی بنبڕیی وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەرێك رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەمجارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، پلەی بنبڕیی وەرگرتووە و بە پێی یاسا نابێت جارێكی تر تانەی لێبدرێت.

شاسوار عەتا پارێزەر، رایگەیاند: بڕیارەكەی ئەمجارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پلەی بنبڕیی وەرگرتووە و بە پێی یاسا نابێت جارێكی تر تانەی لێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن، هەموو بڕیارەكەكانی كە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیەوە دەرچوون بە گۆڕینی سیستەمی هاوسەرۆكی و هێشتنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی (ی.ن.ك) بە یاسایی دانا.

باسی لەوەشكرد، بڕیارەكەی ئەمجارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن، پلەی بنبڕیی وەرگرتووە و بە پێی یاسا نابێت جارێكی تر تانەی لێبدرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری كۆتایی لە بارەی دۆسیەكەی (لاهور جەنگی) دەركرد، بەوەی كە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و تەواوی رێكارەكان یاسایین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا