لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕۆژانی شەممە دەکرێتە پشوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە16ی تەمموز، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ڕۆژی 13/9/2023 وەک دەستپێکی ساڵی نوێی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 13/9/2023 دەستدەکرێت بە پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی حکومی و ئەهلی.

ئاماژەی بەوەکرد، لەساڵی نوێی خوێندندا ڕۆژانی شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتە پشوو.

ڕوونیکردەوە، قوتابخانەکان دەتوانن رۆژانی شەممە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم یان دووەم، یان لە کاتی بونی فێستیڤاڵ، بۆنە، رێوەڕەسم یان هەر کارێکی پێویست بەکاربهێنن و دواتر وردەکارییەکانیان بۆ دەنێرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا