عێراق بڕیارێك لە دژی هەرێم دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی عێراق لە مەودوا ترانزێت لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان نامێنێت.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دەروازە سنورییەكانی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هەرچەندە بەشێك لەگفتوگۆی نێوان شاندی هەرێم لەگەڵ عێراق لەسەر خاڵە سنورییەكانە بەڵام حكومەتی عێراق بەپێی نوسراوێك بڕیاریداوە بە نەهێشتنی ترانزێت لە دەروازەسنورییەكانی هەرێمی كوردستان چونكە پێی وایە هەرێم پابەند نەبووە بەبڕیاری ژمارە 13ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە لە 2019 دەرچووە و تایبەتە بەدەروازە سنورییەكان.

وتیشی: عێراق داوا لەهەرێم دەكات پێناسەی گومرگی رێكبخات وتەواوی دەروازە سنورییەكان ببەستێتەوە بە عێراقەوە بەڵام هەرێم ئەو هەنگاوەی جێبەجێنەكردووە و حكومەتی عێراقیش بۆ پابەندبوونی هەرێم ئەو بڕیارەی داوە.

عەمید سالار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشكرد، كاروباری دەروازەكان وەك خۆی دەڕوات و چاوەرێی ئەنجامی كۆبونەوە و رێكەوتنی نێوان شاندی هەرێم و عێراق دەكەن بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی دەروازە سنورییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا