پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتری سەربازانی لەسەر زەوی، ژمارەیەک کەشتی هێرشبەری لە ئاوەکانی دەریای سووردا جێگیرکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، بەرپرسانی ئیسرائیل ترسیان لە هێرشی بەرفراوانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە “بەرەی مقاوەمە” هەیە بەتایبەتی پاش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکان و چوونە ناو غەززە.
جێگیرکردنی کەشتییە هێرشبەرییەکانی ئیسرائیل پاش ئەوە هات، رۆژی سێشەممە 31ـی تشرینی یەکەم، گرووپی چەکداری حوسییەکان لە یەمەن رایانگەیاند کە سێ هێرشی مووشەک و درۆنی خۆکوژییان کردووەتە سەر بنکەو پێگەکانی ئیسرائیل و بەڵێنیان دا “هێرشی زیاتریش دەکەین بۆ سەرکەوتنی گەلی فەڵەستین”.
گروپی چەکداری حووسییەکان، گروپێکی نزیک لە چەکدارانی حەماسن و بەڕابەرایەتی ئێران، بەرهەڵستکاری سەرەکی ئیسرائیلن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گرووپەکە رووبەرێکی بەرفراوانی وڵاتی یەمەنیان لەژێردەستە لەنێویاندا سەنعای پایتەخت کە هەزاران کیلۆمەتر لە ئیسرائیلەوە دوورە.