توركیا هانای بۆ پارتی و ئەمریكا برد بۆئەوەی پەكەكە ڕێگەی كشانەوەی پێبدات

پۆڵەتیك پرێس:

كاوە شێخ موس، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایدەگەیەنێت، توركیا بە نیازی داگیركردنی كەركوكە و سێ ساڵە ئەو پلانەی داڕشتووە.

كاوە شێخ موس لەمیانی لێدوانێكی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، “توركیا كاتێك هاتە گارە پێشبینی ئەوەی نەكردبوو بەوشێوە كاریگەرە گورزی بەردەكەوێت، بەڵام كاتێك یەكەم وەڵامدانەوەی پەكەكەی بینی تێگەیشت دووچاری دۆخێكی نائاسایی بووە”.

كاوە شێخ موس وتیشی، “بنكەی سەرەكی ئیدارەدانی ئۆپەراسیۆنی گارە ناوچەی باكرمانە لە ئاكرێ، كە لەو ناوچەیەش پارتی دیموكراتی كوردستان باڵادەستە، بۆیە بەبێ هەماهەنگی پارتی، توركیا ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامنەدەدا”.

لەچەند كاتژمێری ڕابردوودا كاتێك گەریلا گەمارۆی سوپای توركیا دەدات، ئەنقەرە هانا بۆ ئەمریكا و پارتی دەبات بۆئەوەی نێوەندگیری بكەن بۆئەوەی پەكەكە ڕێگە بەو سەربازانەی توركیا بدەن بكشێنەوە، شێخ موس ئەوەی بۆ پۆڵەتیك پشتڕاستكردەوە و وتی “پەكەكە دەرفەتی كشانەوەی بەتوركیا نەدا و بەتوندی لەسوپای ئەو وڵاتەی دا”.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی پەكەكە باسی لەپلانێكی توركیا كرد و وتی:”دەیویست سەرەتا گارە، پاشان شەنگال و دواتر بچێتە نەینەوا، لە كۆتایشدا كەركوك داگیربكات، سێ ساڵە دەوڵەتی تورك ئەو پلانەی هەیە و ئێمە هەموو هێزە كوردییەكانمان لەو پلانە ئاگادار كردەوە”.

دەربارەی ئەو دیلانەی سوپای توركیا كە لەلای پەكەكەیە شێخ موس ئەوەی ئاشكراكرد، لەبۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەشێكی دیلەكان كوژران، بەڵام هێشتا بەشێكی دیلەكانی دیكەی توركیا بە زیندوویی لەلای گەریلا ماون و لە ناوچەیەكی پارێزراودان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا