بەهۆی ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێمەوە پەرلەمان حکومەتی عێراق بانگهێشت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق توڕە و نیگەرانە لە ناردنی پارە بەشێوەی مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتەکەی مستەفا کازمییەوە، لەکاتێکدا هەرێم پابەند نیە بە رێککەوتنی بودجەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری عێراق وتی: ئەندامانی فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمانی عێراق نیگەرانن لەوەی حکومەت مانگانە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، لەکاتێکدا هەرێم پابەند نییە بە رێكکەوتنی بودجەوە و ئەمەش پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا و دەستورە و یاریکردن و بەکارهێنانی پارەیە بۆ بەرژەوەندی کەسیی.

ئەو ئەندامە ئاشکراشی کرد، پەرلەمان بەنیازە چەند کەسایەتییەکی حکومی لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە کە بەرپرسن لەم دۆسیەیە بانگهێشت بکات، بەمەبەستی زانینی ئەوەی ئەم پارەیە چۆن بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

وتیشی: هەوڵێک هەیە بۆ بانگهێشتکردنی حکومەتەکەی کازمی، بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەی لە یاسای بودجە و مامەڵەکردن بە پارە و سامانی عێراقییەکانەوە دەیکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەبارەی بودجە، عێراق تەنیا یەک جار 200 ملیار دیناری ناردووەتە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا