بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا نرخی نەوتی دابەزاند

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە رۆژی پێنجشەممەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا دابەزینی تۆمارکرد.

رۆژی پێنجشەممە (29-2-2024)، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 4 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 50 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

فەرمانگەی زانیاریی ووزە لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو بە پێچەوانەی بەنزین و گازوایل، لە کۆگاکانی ئەمریکا زیادیکردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی زانیاریی ووزەی ئەمریکا، پێنج هەفتەیە لەسەر یەک، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا زیاد دەکات و هەفتەی رابردوو 4 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل زیاتر لە پێشبینیییەکانی کۆمپانیاکانی بواری نەوت، زیادیکردووە.

ساتۆرو یۆشیدا، شرۆڤەکاری ئابووری لە کۆمپانیای راکوتین دەڵێت، “بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، نیگەرانییەکانی بازرگانان سەبارەت بە سست بوونی ئابوری و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت زیاتر دەکات”.

ئەو شرۆڤەکارە دەشڵیت، “یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نەوت، دواکەوتنی بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا