پۆڵه‌تیك پرێس:
گۆڤاری نیوز ویك-ی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خستوه‌ته مه‌زاده‌وه بۆ فرۆشتن.
گۆڤاره‌كه ئاشكراشیكردووه، فڕۆكه‌كه‌ی تره‌مپ له جۆری “سیكۆرسكای ئێس 76” فڕۆكه‌كه به‌وه به‌ناوبانگ بوو له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه به‌كارهێندرا، ئێستا بۆ فرۆشتن خراوه‌ته مه‌زاده‌وه.
فڕۆكه تایبه‌تیه‌كه‌ی تره‌مپ نرخی 875 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه دۆخه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره ڕوبه‌ڕوی تره‌مپ بووه‌وه، چاوه‌ڕۆێده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگاته زیاتر له‌ملیۆن و نیوێك دۆلار.
فڕۆكه تایبه‌تیه‌كه‌ی تره‌مپ ساڵی 1989 دروستكراوه و له‌نێویدا جێگه‌ی شه‌ش كه‌س ده‌بێته‌وه، سیستمی دابڕینی ده‌نگی هه‌یه و له‌نێویدا به‌فرگر و باڕیشی تیادایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردوه‌ته‌وه و هێشتا حكومه‌ت دانی پێدا نه‌ناوه، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپدا سه‌ركه‌وت و بووه 46ـمین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.