پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرکێشیکاری فەرەنسی ریمی لوسیدی، و کەسایەتی ناوداری سۆشیاڵ میدیا، پاش بەربوونەوەی لە کۆتا نهۆمی تاوەرێکی 68 نهمۆمی گیانی لەدەستدا.
ریمی تەمەن 30 ساڵ، ناوبانگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرکێشیە بەردەوامەکانی و خەڵکی بە پادشای ‘سەرکەوتن بەسەر تاوەرە هەوربڕەکانی جیهان’ ناویان دەبرد. بەڵام لە کۆتاییدا سروشت بەسەریدا سەرکەوت.
ریمی بەبێ بەکارهێنانی هیچ رێکارێکی خۆپارێزی وەک، کڵاو و پشتوێنی سەلامەتی و دەستکێش، بە تاوەرە بەرزەکانی جیهاندا سەردەکەوت. بەڵام لە کۆتاییدا لە باڵەخانەی هەوربڕی ‘ترێگونتەر’ی وڵاتی چین کە بەرزیەکەی 219 مەترە و کۆی ژمارەی نهۆمەکانی 68 نهۆمە، پێنجشەممەی رابردبوو کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە کارگوزارەکانی باڵەخانەکە بە پۆلیسی راگەیاندووە کە لوسیدی، پێش ئەوەی باڵانسی خۆی لەدەست لە پەنجەرەی باڵەخانەکەوە هاواری کردووە و داوای یارمەتی کردووە. بەڵام پۆلیس دەڵێت، پێش ئەوەی تیمی فریاگوزاری بگاتە شوێنەکە، ریمی لە باڵەخانەکە کەوتۆتە خوارەوە.
بەپێی راپۆرتەکانی پۆلیس؛ لوسیدی رۆژی پێنجشەممە سەردانی باڵەخانەکەی کردووە و بە پاسەوانی باڵەخانەکەی وتووە کە دەچێت بۆ سەردانی هاوڕێیەکی لە نهۆمی 40.