پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كۆی گشتی روداوەكانی هاتوچۆ لە رۆژانی نەورۆز لەسنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە كە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆی سڵیمانییەوە كەشف وهێڵكاری بۆ ئەنجام دراوە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ، رۆژی 20 ی ئادار، چوار روداوی هاتوچۆی رویداوە، جۆری رووداوەكان دوو پێكدادان، یەك وەرگەڕان و یەك روداویش بە هۆی نەمانی كۆنترۆڵ بووە، لە ئەنجامی كەشف و هێڵكاری دەركەوتووە هۆكاری روداوەكان پابەند نەبوون بەخێراییە یاساییەكان و بێ ئاگایی و مەشغوڵی شۆفێر لە كاتی شۆفێریدا بووە.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی 21 ی ئادار، سێ روداوی هاتوچۆی رویداوە، بەپێی كەشف و هێڵكاری دەركەوتووە روداوی پێكدادان بووە، هەروەها لەو سێ رووداوە تەنها یەك رووداو لە سەیرانگای دوكان بووە كە شەش برینداری لێكەوتووەتەوە، هۆكاری ڕوداوەكە بۆ كەمتەرخەمی و بێ ئاگایی بووە لە كاتی پێچكردنەوە لە چوار ڕیانی سورداش، دۆخی برینداران جێگیرە.
ئاشكراشیكردووە، هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستان تۆمارنەكراوە بەهۆی ئەو رووداوانە لە هەردوو رۆژانی نەورۆزدا ڕویانداوە.