پەرلەمانتارێک داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات لیستی مووچە بكشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات لیستی مووچە بكشێنێتەوە و دەڵێت ئەگەر 400 ملیارەكەی عێراق بەشی مووچە ناكات دەتوانێت داوای پارەی زیاتر بكات و دەڵێت ” باشتروایە وەزارەتی دارایی ئەو لیستە بكشێنێتەوە، چیتر قووتی خەڵك و مووچە نەبێتە ماییەی گاڵتەجاڕی سۆشیالمیدیا”.

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق كە بەبەردەوامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئیش دەكات تا دوا نوسخەی ئامادەی بكات بۆ دەنگدان ان شاءللە لەم مانگەدا، ئەولەیەت بۆ مووچە دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، سەیرە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردۆتەوە، كە دابەشكردنەكەی مانگێكی پێدەچێت، كە ئەمە رەنگە هاوشێوەی نەبێت لەدنیادا، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق 400 ملیارەكەی ناردوە. ئەگەر ئەم سلفەیە بەش ناكات هەرێم دەتوانێ داوای پارەی زیاتر بكات چونكە ئەمە وەك قەرزێكی بێ سوو دەدرێتە هەرێم و دوای پەسەندكردنی بودجە عێراق وەریدەگرێتەوە.

جەختیش لەوە دەكاتەوە، باشتروایە وەزارەتی دارایی ئەو لیستە بكشێنێتەوە، چیتر قووتی خەڵك و مووچە نەبێتە ماییەی گاڵتەجاڕی سۆشیالمیدیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا