پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە موحسین شێخ عەبدولکەریم، سەرۆکی گشتیی کاروباری دەزگای مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، “دوو هاوڵاتی کە رەنگە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە چووبن، مینێکیان لە نزیک ملەکەوەی پێنجوێن پێدا تەقیوەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان سەلامەتە”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی موحسین شێخ عەبدولکەریم، ڕووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە و تیمەکانیان ناردووەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ دەرهێنانی تەرمی قوربانییەکە.