پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆڵه‌تیك پرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوێبیستی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ده‌بن، كه شانده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق له‌سه‌ر یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كۆبوه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، یاخود بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاساكه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا، ئه‌وا یه‌كێتی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات له‌باره‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌وزه‌وه.
هه‌رچه‌نده قوباد تاڵه‌بانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌غدا و هه‌رێم له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و دانوستان به‌رده‌وامه.
ڕۆژی دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبووه‌وه، بڕیاریشه شاندی حكومه‌ت سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.