شێخ نەهرۆ: بەشداریکردنی دەروێشەکانی کەسنەزانی لە هەڵبژاردنی ئێران ئەرکێکی ئاینییە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی رایدەگەیەنێت “بەشداریکردنی دەروێشەکانی کەسنەزانی لە هەڵبژاردنی ئێران ئەرکێکی ئاینییە”.

ئەمڕۆ هەینی ١٨ی حوزەیرانی 2021، شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لەپەیامێكدا بۆ هەڵبژاردنی 13هەمین سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگەیاند “بەشداریکردنی دەروێش و موریدەکانی کەسنەزانی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانییە و داوا دەکەم دەنگ بە ئیبراهیم رەئیسی بدەن، بۆ سەرۆک کۆماری ئێران”.

بەبۆچونی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی، ئیبراهیم رەئیسی کەسێکی گونجاو لێهاتووە و دەتوانێت خزمەتی گەلەکەی بکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی 18ی حوزەیران، هەڵبژاردنی 13هەمین سەرۆك كۆماری نوێی ئێران بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا