پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە كوەیت و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و بەشێك لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حەلبووسی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كوێت و لە لایەن هاوتا كوێتیەكەی مەرزوق غانمەوە پێشوازی لێ كرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو لەسەردانەكەیدا حەلبوسی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی كوێت كۆبوەوە، ئەوەش بەئامانجی تاوتوێكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات.