پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو كۆبونەوەیەكی چوارچێوە بۆ دانانی كاتێك بۆ دەنگدان لەسەر دیاریكردنی جێگرەیەكی حەلبوسی ئەنجام دەدرێت.
توركی عەتبی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێك، یەكێك لە بابەتەكان دیاریكردنی وادەی دانیشتنێكە بۆ دەنگدان لەسەر جێگرەیەكی حەلبوسی، دوای ئەوەی حزبی تەقەدوم پێنج ناوی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا كرد.
وتیشی، دۆسیەی دەنگدان لەسەر جێگرەوەی حەلبوسی سێ بژاردە لەخۆی دەگرێت، ئەوانیش دیاریكردنی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسیەكان، یان دواخستنی ئەو بابەتە بۆ دوای هەڵبژاردنی 18ی ئەم مانگە، یاخود پاڵپشتیكردنی یەك كاندید هاوكات توركی عەتبی راشیگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پەلەبكرێت لە یەكلاكردنەوەی جێگرەوەی حەلبوسی.