چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی نوێی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەستپێشخەریەكی نوێی راگەیاند و داوا دەكات لایەنەكان قۆناغێكی نوێ دەست پێبكەن و بۆ دیاركردنی سەرۆكایەتییەكانی عێراق گفتوگۆكان بەردەوام بن.

دەستپێشخەرییە نوێیەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان سێ خاڵی لە خۆگرتووە، بۆ رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت و فراكسیۆنی زۆرینە و پێوەرەكانی دیاریكردنی سەرۆك وەزیران.

لە دەستپێشخەرییەكەدا داوا لەسەرجەم هێز و كەسایەتییەكان كراوە، قۆناغێكی نوێ دەستپێبكەن بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دیاركردنی سەرۆكایەتییەكان.

دەستپێشخەرییە نوێیەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كاتێكدایە، تا ئێستا هیچ لێكنزیكبوونەوەیەك لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی، دروست نەبووە، بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییە سیاسییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا