چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی ئاشكراكردنی ناوی سەرۆك وەزیرانی دیاركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی لە رێگەی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقەوە كاتی ئاشكراكردنی ناوی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراقی دیاركرد.

ئەحمەد موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی سادیقون لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: لە دوو رۆژی داهاتوو ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق بڵاو دەكەینەوە.

موسەوی لە تویتەكەی راشیگەیاند، بە گوێرەی مەرجەكان دەبێت (پاك بێت، خاوەنی توانایەكی سیاسی بەهێز بێت و هەروەها لە پیاوەكانی ریزی دووەم بێت)، چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری دەكات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی روونكردەوە، هەریەك لە مەرجەعییەت، هێزە نیشتمانییەكان و چوارچێوەی هەماهەنگی، لەسەر ئەم كاندیدە رێكەوتوون.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی پێكهێنانی حكومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن لایەنگرانی رەوتی سەدریش زیاتر دەبێت، بەتایبەت ئەگەر شێوازی ئەو حكومەتەی پێكدەهێنرێت بە دڵی رێبەری رەوتەكە نەبێت، سەرچاوەیەكیش لە رەوتەكە دووپاتیكردەوە، لایەنگرانیان بۆ ئەنجامدانی هەركارێك ئامادەن، كە رێبەرەكەیان داوایان لێبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا